٢٢ ئازار ٢٠٢١ - ٢٠:١١
ترامپ دەگەڕێتەوە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

راوێژکاری باڵا و وتەبێژی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنی ترامپ باسی گەڕانەوەی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکات .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، جەیسۆن میللەرراوێژکاری باڵا و وتەبێژی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنی  دۆناڵد ترامپ لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 2020 ، بە کەناڵی فۆکس نیوزی گوت : ترامپ تا دوو یان سێ مانگی داھاتوو بە پلاتفۆرمی خۆی دەگەڕێتەوە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و بە شێوەی تەواو ، پێناسەیەکی نوێ بۆ یاریەکە دەکات . 

میللەر گوتی چاوەڕوانیی ھەیە چالاکیی نوێی ترامپ دەیان میلیۆن بەرکاربەری ھەبێت . 

بە دوای ھێرشی لاگرانی ترامپ بۆسەر بینای کۆنگرە بۆ ناڕەزایەتی بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ، توویتەر ئەکاونتی ترامپی داخست و رێگای نەدا بێتە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان . 

342/